به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئایەتۆڵا ڕەییسی و شاندی باڵای هاوڕێی دووشەمە شەو گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی بەغدا و لە لایەن ژمارەیەک بەرپرسی عێراقی و باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا و فەرمانبەرانی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیەوە پێشوازیان لێ کرا.
سەرۆکی دەزگای داد لە سەر بانگهیشتی فەرمی "فایق زەیدان" سەرۆکی شۆرای باڵای دادی عێراق بۆ سەفەرێکی سێ رۆژە گەیشتە بەغدا و بڕیارە جگە لە فایق زەیدان لە گەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار و موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆک پارلەمانی عیراق دیدار و وتووێژ بکات.
دۆسیەی تیرۆری شەهیدانی جیهانی بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ تیرۆریسم، حاجی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس لە سەرووی مژارەکانی بەرباسی سەردانی سەرۆکی دەزگای داد بۆ عێراقە. بە تایبەت ئەوەی کە یەکێک لە دادگەکانی بەغدا حوکمی قۆڵبەست کردنی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکای وەکوو تاوانباری سەرەکی ئەم دۆسییە دەرکردووە.
پاش شەهید بوونی ئەو بەڕێزانە لە 13ی بەفرانباری 98 لە هێرشێکی تیرۆریستی ئەمریکا لە دەورووبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، دەزگای دادی ئێران و عێراق هەر یەک بە شێوەی سەربەخۆ ئەو دۆسییەیان لێک داوەتەوە و شوینگیرییان کردووە.
جگە لەمە لەم سەفەرەدا بڕیارە باس لە چەندین دۆسیەی دیکە بکرێت و چاوەڕوان دەکرێ ڕێککەوتننامەی هاوکاری لە نێوان دوو وڵاتدا واژۆ بکرێت.
ئاڵوگۆڕی بازرگانی 10 میلیار دۆلاری نێوان ئێران و عێراق، هاتووچۆی بەربڵاوی شارۆمەندان نێوان دوو وڵات و ئەو باسە دادوەریانە کە بەدوایدا دیت، لیك دانەوەی دۆخی شارۆمەندە بەنکراوەکانی دوو وڵات و ڕێککەوتن لە سەر ئازادی ئەوان، تیرۆریسم و بەرەنگار بوونەوە لە گەڵی بە هۆی ئەوەی کە هەر دوو وڵاتەکە گیرۆدەی ئەو باسەن، هاوکاری لە سەر مافی مرۆڤ و یارمەتی دان بە دابین کردنی ئاسایشی ناوچەکە لە دیکەی مژارە بەر باسەکانی ئەم سەفەرن.