به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وتەبێژی ڕێکخراوەی گواستنەوەی خوێنی ئیران بە ئاماژە بەوەی کە ڕێژەی بەشداری ژنان لە بەخشینی خوێندا 5.2 لەسەدە، وتی: زۆرترین ڕادەی بەخشینی خوێنی ئێران بە ڕیز لە پارێزگاکانی تاران بە 15 لەسەد، فارس 7.5 لەسەد و خوراسانی رەزەوی 7 لەسەدبووە.
بەشیر حاجی بەیگی وتیشی: 34 لەسەدی ئەوانەی خوێنیان بەخشیوە خاوەن گرووپی خوێنی o+ بوون و یەک لەسەدیش گرووپی AB- بوون کە دەگمەنترین گرووپی خوێنییە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: زۆرترین ڕێژەی خوێن بەخشینی ژنان لە 10 مانگی ئەمساڵ لە پاریزگاکانی لوڕستان و کوردستان و خوراسانی باشوور بووە.