به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ جێگری فەرماندەی ئینتزامی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند: نزیک نیوەڕۆی ئەمڕۆ حالەتێکی تەقە لە بەردەم دادگای گشتی پارێزگا ڕاپۆرت کرا کە دەستبەجێ هێزەکانی ئێمە گەییشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
دوای گەییشتنی هێزی پۆلیس دەرکەوت کە کەسێک بەهۆی کێشە بنەماڵەییەوە لەگەڵ بنەماڵەی هاوژینەکەی، لە بەردەم یەکێک لە نووسینگەکانی پارێزەری تەقە دەکات کە دەبێتە هۆی کوژرانی برای هاوژینەکەی.
لە ئەو تەقەیەدا هاوژینەکە و پارێزەرەکەش دەکەونە بەر تەقەوە و بریندار دەبن و دواتر دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە بەڵام بەهۆی تەند بوونی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەست دەدەن.
شایەت حاڵان لە دەستگیر کردنی یەکێک لە بکوژەکان هەواڵ دەدەن.
342/