١ شوبات ٢٠٢١ - ١٤:١٢
ژمارەی قوربانیان کۆرۆنا لە ئێران 58 هەزار کەسی تێپەڕاند

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6597 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 79 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 58 هەزار و 38  کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 424 هەزار  و 596  کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 216 هەزار و 305 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.