٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٣:٤٠
تەقە لە ناوچەی یەکی پارتی دیمۆکرات لە سلێمانی کرا

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سلێمانی رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە تەقە لە ناوچەی یەکی پارتی لە سلێمانی کراوە و ژمارەیەکی زۆر گوللە بەر بیناکە کەوتووە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، کاتژمێر 6:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دەستڕێژی گوللە لەبارەگای  ناوچەی یەکی پارتی لە سلێمانی کرا، کە لە گەڕەکی ئازادییە و ژمارەیەک گوللە بەر بارەگاکە کەوتوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی دەستڕێژی گوللەیان کردوە سێ کەس بون و لەئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا لاندکرۆزەوە تەقەیان کردوە و پاشان هەڵهاتون، تا ئێستاش هیچ کەسێک لەسەر روداوەکە دەستگیرنەکراوە.

هاوکات سەرچاوەیەک لە ناوچەی یەکی پارتی لە سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، لەکامێرای چاودێرییەوە دەرکەوتوە کە ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا لاندکرۆز ژمارەکانی داپۆشراون و چەند کەسێکی تیادایە و دەستڕێژی گوللە لە بارەگاکە دەکەن.

باسی لەوەشکرد، روداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوە، تەنها زیانی زۆر بەر بارەگاکە کەوتوە و زیاتر لە 40 قەوانیش دۆزراونەتەوە.