٢٧ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٤:٤٠
جووڵەی سەربازی و هەواڵگری تورکیا لە سنووری دێرک و شنگال

لە سەروبەندی ئەگەری هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر ناوچەی دێرک و شەنگال لە کوردستانی سووریا و هەرێم، سوپای تورکیا و میت لە سنووری دێرک جموجۆڵێکی بەربڵاویان دەست پێکردووە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ تورکیا لە سنووری ناوچەی دێرک، لە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە سنووری تورکیا و عێراق، دەستی داوەتە جمۆجووڵی سەربازی و هەواڵگری بەربڵاوەوە.

بە پێی هەواڵەکان، کاروانێک لە سەربازانی سوپا و هێزە هەواڵگرییەکانی میت نێردراونەتە سنووری دێرک.

بە پێی لێدوانەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی تورکیا و گۆڕانکارییە پێوەندیدارەکان، ئەو هەوڵە لە درێژەی لێکدانەوەی بەستێن بۆ هێرشی سەربازی بۆ سەر ئەو ناوچە ئەنجام دەدرێت.

دەوترێت سەفەری خلۆسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا بۆ بەغدا و هەولێر بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی و بە ئەگەری زۆرەوە هاوکاری دەوڵەتی ناوەندی عێراق و هەرێم بە مەبەستی هێرش بۆ سەر پەکەکە لە شەنگال بووە کە بۆ هێرش بۆ سەر شەنگالیش پێویستی بە داگیر کردنی دێرک هەیە.

342/