به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت وتی: ئەمساڵ ساڵی سەرکەوتن بەسەر سیاسەتی زیاترین گوشار و تیرۆریزمی ئابووریە و خەریکە دەسەڵاتی ترامپ کۆتایی دێت.
ناوبراو درێژەی دا: ئەوەی کە ئەمڕۆ دەسەڵاتەکەی کۆتایی دێت، میراتێک کە لە خۆیەوە بەجێی هێشت، دوو جەمسەری کردنەوەی ئەمریکا و تەنیا هێشتنەوەی ئەو وڵاتە لە ئاستی نێودەوڵەتی بوو. ئێوە دەبینن کە ئەمڕۆ ڕۆژی سوێند خواردنی بایدنە و واشنتۆن بووەتە بنکەیەکی سەربازی. ئەوەش لە بەرهەمەکانی ترامپە.
ڕۆحانی وتیشی: ئەمریکا لە هەموو سیاسەتەکانی خۆی لەوانە پرسی فەلەستین، ڕێککەوتنی ناڤۆکی، پرسی گەمارۆی چەک لە سەر ئێران، لە ئاستی نێودەوڵەتی شکستی هێنا و ئەوەش ماوەی دەوێت تا ئەمریکا بگەڕێتەوە سەر دۆخی ئاسایی.
ناوبراو درێژەی دا: ئەگەر ئەمریکا بگەرێتەوە سەر بەڵینەکانی ئەوا ئێمەش وەلامی ئەرێنی دەدەینەوە و دەگەڕێینەوە سەر بەڵێنەکانمان.
سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە ئێستا تۆپ لە زەوینی ئەمریکایە، وتی: ئەگەر لە ئەمریکا واژۆیەک بکرێت لە بەرانبەردا واژۆیەک دەبینێت، فەرمانێک دەرکرا ئێمەش فەرمانێک دەردەکەین.
ڕۆحانی بە وتنی ئەوەی کە ترامپ مرد و ڕێککەوتنی ناڤۆکی هێستا زیندوویە، وتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەمڕۆ زیندوویە و دۆخیشی باشتر لە دوێنێیە.