٥ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٥:٣١
پیتاندنی سەدا 20 بە پێی مادەی 36 ی ڕێککەوتنی ناڤۆکییە

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پیتاندنی سەدا20ی ئۆرانیۆم لە تویتەر نووسی: هەوڵە قەرەبووکەرەوەکانی ئێمە بە پێی بەندی 36 ی ڕێککەوتنی ناڤۆکییە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پیتاندنی ئۆرانیۆمی سەدا20 ی ئۆرانیۆم لە تویتەر نووسی: ئێمە بە پێی پەسەند کراوی مەجلیس، پیتاندنی سەدا 20 مان دەست پێکردووە. بە پێی پێویستیش ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ئاگادار کراوەتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: هەوڵە قەرەبوو کەرەوەژانی ئێمە بە پێی بەندی 36 ی ڕێککەوتنی ناڤۆکییە و دوای چەندین ساڵ بەڵێن شکاندنی ئەندامانی دیکەی ئەو ڕێککەوتنە بەڕێوە چووە. ئەگەر ئەندامانی دیکە بگەڕێنەوە سەر بەڵینەکانیان ئەوا ئێمە جۆرێک هەنگاومان ناوە کە دەتوانین بگەڕێنە دواوە.

342/