٢٠ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٢:٠٨
هیرشی تورکیا بۆ سەر عەین عیسا چڕ بووەتەوە

وتەبێژی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە چڕ بوونەوەی هێرشەکانی سوپای ئازادی سووریا بۆ سەر عەین عیسا لە ئەم هەفتەیە هەواڵی دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  گینۆ گابریل، وتەبێژی هەسەدە لە لێدانێکدا بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە ناوچەکە وتی: پێکدادان لە نێوان تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا و هەسەدە لە عەین عیسا و دەڤەری درێژەی هەیە. لە یەک هەفتەی دواییدا هێرشی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر عەین عیسا چڕ بووەتەوە. ئەوان تێدەکۆشن دزە بکەنە نێو گوندەکانی ئەو ناوچەوە کە هێزەکانی ئێمەی تێدایە و ڕێگری لە ئەو کارە دەکەن.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: وەکوو سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە درێژەی مافی بەرگری ڕەوا لە خۆمان لە بەرانبەر هەر جۆرە هێرشێک وەڵامی پێویست دەدەینەوە. هێزەکانی سوپای ئازادی سووریا نەیانتوانیوە پێشڕەویەکی بەرچاویان هەبێت. وەڵامدانەوە بە ئەو پریسارەش کە ئەو هێرشانە بە چ ئامانجێکەوە ئەنجام دەدرێن، ئێستا زۆر دژوارە. ئەوەی کە هەیە هێرشی توند بۆ سەر عەین عیسا و تل تەمرە و لە درێژەی ئامانجەکانی تورکیا لە ناوچەکەش ئەنجام دەدرێت.

342/