١٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٠:٠٥
ئەمریکا لە کوردستانی سووریا بنکەی سەربازی نوێ دەکاتەوە

هاوپەیمانی ئەمریکا چی کردنی بنکەیەکی سەربازی نوێی لە بیابانی شارۆچکەی باغۆز لە دەڤەری باشووری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور دەست پێکردووە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە سپۆتینک، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە چەند ڕۆژ پێشەوە کردنەوەی بنکەیەکی سەربازیان لە بیابانی باغۆز دەستپێکردووە.

هەنگاوی سەرەتایی بۆ بەرەوپێش بردنی ئەو پڕۆژە هەڵگیراوە و چەندین کۆپتەر جیهازاتی لۆجستیکی بۆ کردنەوەی ئەو بنکە گواستراوەتەوە بۆ ناوچەکە.

ئەو بنکە سەربازییە نوێیە لە بیابانی شارۆچکەی باغۆز لە دەڤەری باشووری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور دەکرێتەوە و هاوکات هەسەدەش ئامێری سەربازیی لە دەڤەری ئەو بنکەیە ئامادە کردووە.

342/