١٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٠:٠٠
ژنێکی کورد بووە باڵوێزی عێراق لە سویسرا

ژنێکی کورد ئەمڕۆ وەکو باڵوێزی عێراق لەسویسرا دەستبەکاربوو، لەلایەن سەرۆکی ئەو وڵاتەش پێشوازی لێکرا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە شارپرێس، شەمام شەوقی ژنە دیپلۆمتکاری کورد  نوسراوی دەرچوونی بە باڵیۆزبوونی پێشکەشی سیمۆنیتا سوماروگا سەرۆکی سویسرا کرد.

باڵوێزی نوێی عێراق لەسویسرا لەراگەیەندراوێکدا  ئاماژەی بەوەکردووە، لەمەراسیمێکی تایبەتدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەمڕۆ نوسراوی باڵوێزبوونی پێشکەشی سەرۆکی سویسراکردووە.