١١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٣:٤١
شانۆکارێکی پێشەنگی کورد کۆچی دوایی کرد

هووشەنگ موعتەمێدی، پێشەنگی شانۆی کوردستان لە تەمەنی ٨٧ ساڵەیی ، کۆچی دوایی کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ هووشەنگ موعتەمدی سالی ١٣٢١  لە سنە لەدایک بووە و لە ساڵی ١٣٤٢ چالاکیی لە بواری شانۆ بە شانۆنامەیەک بە ناوی " دکتۆری ساختە" دەست پێکرد.

خۆی گێڕاویەتەوە کە پێش لە ساڵی ٤٦یش دەرهێنەری شانۆنامەی جیاوازی وەکوو کەلاسی ئەکتەری، هەڵە و چەند کاری تری ئەنجام داوە.

ناوبراو هەروەها لە چەند شانۆدا وەکوو " زاویە"، " ئێستریپ تیز"، " پیک نیک لە مەیدانی شەڕ" و " بام ها و زیر بامها " کاری داڕێژەری دێکۆراسیۆنی لەئەستۆ بووە.

ناوبراو ئەمڕۆ ٢٠ ی ڕەزبەی ١٣٩٩ ی هەتاوی لە تەمەنی ٨٧ ساڵەیی کۆچی دوایی کرد.

342/