٢٤ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١١:٢٤
کرۆنا 25 هەزار هاووڵاتی ئێرانی کوشت

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی 175 کەس لە یەک ڕۆژ ڕاگەیاند.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە  175 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  25  هەزار و   15 کەس.

ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا  3521 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا   436 هەزار و  319  کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا   367 هەزار و 829  نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە