١٦ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٥:٣٣
ئەمریکا حەوتەی داهاتوو شکست دێنێت

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: حەوتەی داهاتوو ئەمریکا لە جێبەجێ کردنی میکانیزمی پەلەپیتکە دژی ئێران شکست دێنێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەسەن ڕۆحانی ، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند:  ڕۆژی شەمە و یەکشەمەی داهاتوو، ڕۆژی سەرکەوتنی گەلی ئێران و شکست هێنانی زەلیلانەی ئەمریکایە لە جێبەجێ کردنی میکانیزمی پەلەپیتکە دژی ئێران،

ڕۆحانی وتی : هەر لە ئێستاوە من پیرۆزبایی لە گەلی ئێران دەکەم و ئەم سەرکەوتنە پیرۆز بێت.

شیاوی ئاماژەیە کە میکانیزمی پەلەپیتکە یان ماشە واتا گەڕانەوەی بەپەلە بۆ پێش ڕێککەوتنی ناڤۆکی و سەپاندنەوەی گەمارۆکان بە سەر ئێراندا.