به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی یلدیریم ٢ جیلو ی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دژی هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەی سنووری یوکسکوای پارێزگای کوردنشینی حەککاری، لە کوژران و بریندار بوونی ٢ ئەندامی ئەو گرووپە کە لە ژێر چاوەدێری بوون، لە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی سوپای تورکیا هەواڵی دا.
وەزیری ناوخۆی تورکیا سەبارەت بە شوناسی ئەو دوو ئەندامەی پەکەکە وتی: ئەو دوو کەسە کە ئەیووب ئاڵپڕ و ئەحمەد ئاکمان ناویان بوو لە لیستی پرتەقاڵی تیرۆریستەکان بوون کە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە شوێنیان دەگەڕا کە بۆ دەستگیری یان کوشتنیان خەڵاتی نەختی دیاری کردبوو. ئەو دوو کەە هۆکاری سەرەکی کوژرانی سینان ئاکتای، هێزی ژاندارمری تورکیا لە ئۆپراسیۆنی یوکسکوا بوون.
342/