به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە سپۆتینک، ڕێبەرانی فەلەستینی لە کۆتایی کۆبوونەوەی هاوبەشی ڕۆژی ڕابردووی خۆیان دژی هەوڵی ئیمارات بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ دوژمنی ئیسرائیلی بەیاننامەیەکیان دەکرد.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە: ئێمە داوا لە وڵاتی ئیمارات دەکەی ئەو هەڵە مێژوویەی خۆیان ڕاست بکەنەوە.
بە گوێرەی ئەو بەیاننامە، وڵاتی فەلەستین، هەوڵی ئیمارات بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە و خوازیاری ڕاست کردنەوەی ئەو هەڵە مێژووییەیە.
بە پێی ئەو بەیاننامە، ڕێکخراوی ئازادیبەخشی فەلەستین، نوێنەری ڕەوای گەلی فەلەستین بۆ هەڵوێست لەلایەن فەلەستینییەکانەوە دێتە ئەژمار.
ئەو کۆبوونەوە بە ئامادە بوونی ڕێبەرانی بزووتنەوەی فەتح، حەماس و جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە ڕاموڵڵا بە سەرۆکایتی مەحموود عەباس سەرۆکی رێکخراوی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بەڕێوە چوو.