به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ناسر ئەبوو شەریف سەرۆکی نووسینگەی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی و خالید قدوومی سەرۆکی نووسینگەی بزووتنەوەی حەماس لە تاران جودا جودا لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان گفتوگۆیان کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە سەرەتای ئەو دیدارەدا، بە ئاماژە بە پاشهاتەکانی سازش و پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل وتی: ئاسایی کردنەوەی پێوەندی ئیمارات لەگەڵ ئیسرائیل، نابێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە بەڵکوو، جەنایەتی زایۆنییەکان لە ناوچەکە زیاتر دەکاتەوە.
ناوبراو هەروەها وتیشی: ئەو هەڵە ستراتیژییە بە واتای پشت کردنی لە ئارمانەکانی فەلەستین و دوور کەوتنەوە لە یەکگرتوویی جیهانی ئیسلام لە بەرانبەر نەتەوەی ستەم لێکراوی فەلەستینە.
ئەمینداری گشتی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پاڵپشتی لە ئینتفازەی فەلەستین وتیشی: هەلسەوکەوتی ڕووخێنەری ئەبوو زەبی لە دۆستایەتی لەگەڵ داگیرکەری قودس هیچ پاساوێکی نییە و ئەو وڵاتە لە دۆستایەتی لەگەڵ زایۆنییەکان خەسارێکی خراپ دەبینێت.
342/