بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەسەن ڕۆحانی بە ئاماژە بە دۆخی دژواری شەڕی ئابووری، گەمارۆ و گوشارەکانی ئەمریکا و هەروها کۆرۆنا، ڕوونی کردەوە: بە دڵنیاییەوە دەوڵەت بە لەبەرچاو گرتنی ئەم دۆخە دژوارە و کەڵک وەرگرتن لە تواناییە ناوخۆییەکان، بە بێ دروشم دان بەدوای چارەسەر کردنی کێشەکانی وڵاتە.
ناوبراو وتیشی: ڕێگا چارەکان نابێ دوورەدەست و بێ لەبەرچاو گرتنی ڕاستییەکان بێت و دەتوانین بە یارمەتی خەڵک، کەڵک وەرگرتن لە توانا و دەفرایەتییە ناوخۆییەکان و کارناسانی شارەزای ئابووری، لەم دۆخە نالەبار و دژوارە تێپەڕین.
ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە ئاسانکاری بۆ هێنان و هەناردەکردنی کەلوپەل لە گومرۆکەکان یەکێک لە خاڵە گرینگەکانە، ڕایگەیاند: دەرباز کردنی کەلوپەل لە زووترین کات و بە ئاشکرایی و بێ کێشە دەبێتە هۆی گەشە کردنی بەرهەم هێنان و دابین کردنی کەلوپەلی پێویست و ئەمەش بڕیاری گرینگ و جیدی دەوڵەتە.
ناوبراو داکۆکی کرد وەزارەتی پیشە، کانزا و بازرگانی بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی بەشی بەرهەم هێنان هەموو هەوڵی خۆی بخاتە گەڕ و ماڵپەڕی بازرگانی وڵات، زانیارییە پێویستەکان تۆمار بکات تاکوو بە پێی ئەوە بتوانین پلان بۆ گەشەی بەرهەم هێنان و کاروپیشە دابڕێژین.
لەم دانیشتنەدا سەرۆکی بانکی ناوەندی وڵاتیش ڕاپۆرتێکی لە سەر کاروڕەوتی بەرەو پێش چوونی بازاڕی دراو و پلانەکانی ئەم بانکە بۆ ڕێکوپێک کردنی ئەم بازاڕە پێشکەش کرد.