بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەردار سەرلەشکەری موحەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە سەفەر بۆ سووریا لەگەڵ عەلی ئەیووب وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە دیداری کرد و ڕێککەوتننامەی پەرەپێدانی هاوکاری سەربازیان واژۆ کرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕێککەوتننامەی هاوکاری ئێران و سووریا لەسەر پەرەپێدانی هاوکاری سەربازی و ئەمنیەتی لە بواری چالاکی هێزە چەکدارەکان و درێژەی هەماهەنگییەکان جەختی هەیە.
سەرلەشکەر باقری لە ئەو دیدارەدا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا بە ئامانجی پتەو کردنی هاوکاری سەربازی نێوان دوو وڵاتەکە، بەهێز دەکەینەوە، وتی: تورکیا تۆزێک لە بەڕێوە بردنی بەڵێنەکانی خۆی لە ڕێککەوتننەکان لە ئاستانە لەسەر چوونە دەرەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا درەنگی کردووە.
ناوبراو زیادی کرد: تورکیا ئەبێ ئەوە بزانێت کە چارەسەر کردنی کێشە ئەمنییەکان لە ڕێگای دانوستان و ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنی سووری و نە لە ڕێگای سەربازییەوە لە خاکی ئەو وڵاتە دێتە دی.
سەرلەشکەر باقری لە کۆتاییدا جەختی کرد: ڕێککەوتنە واژۆ کراوەکە ئیرادەی ئێمە بۆ هاوکاری هاوبەش لە بواری بەرەنگار بوونەوەی گۆشارەکانی ئەمریکا زیاد دەکاتەوە.