بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: ئێستا ٤٤٠ نەخۆشی تووشبوو بە کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگا لە ژێر چاودێری پزیشکی دا خەوێندراون.
ڕەزاعی بە ئاماژە بە گیان لەدەستدانی ٣٢٥ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتی: لە ئەو ژمارەیە زیاترینیان بە ١٠٦ کەسەوە هی شاری سنە بووە و دێولانیش بە ٨ حاڵەتی مەرگەوە کەمترین ئاماری هەیە.