٢٤ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١١:٢٨
ئەورووپا شەرمەزاری ئێرانە

سەرۆک کۆمار وتی: ئەمریکا و ئیسرائیل گوشاریان خستووەتە سەر ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی و ئێمە دەترسین ئەو فریوکارانە، ئاژانس ئالوودە بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت بە ئاماژە بە ڕۆژی کچ لە ئێران ڕایگەیاند: هیچ کەسێک ناتوانێت بڵێت ئێران مافی ژنانی پیشێل کردووە و ژنان هەمیشە مایەی شانازی ئێمە بوون.

سەرۆک کۆمار لە درێژەی قسەکانیدا لە ئەو کۆبوونەوە بە ئاماژە بە بڕیارنامەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی حوکامی ئاژانسی جیهانی زوزەی ناڤۆکی دژی ئێران وتی: هۆشداریی دەدەینە وڵاتانی ئەورووپی تا ئێستا هەڵسوکەوتی ئێمە لەگەڵ ئاژانس دۆستانە و یاسایی بوو و هاوکاریمان کردووە، ئاژانسیش لە ١٦ ڕاپۆرتی خۆی ڕایگەیاندووە کە ئێران بەردەوام پێبەندی یاساکان بووە و هاوکاری کردووە، بەڵام لە ئەم دواییەدا ئەمریکا و ئیسرائیل گوشاریان خستە سەر ئاژانسی وزە و ئێمە دەترسین ئەو فریوکارانە ئاژانس ئالوودە بکەن، ئێمەش هەر کات بمانەوێت وەڵامی پتەو دەدەینەوە.

ناوبراو وتیشی: هاوکاریمان لەگەڵ ئاژانس درێژە دەدەین بەڵام ئەبێ ئەوە بزانن کە نابێت لە ڕێگای یاسایی لابدەن. لەلایەکی تریشەوە ئەورووپییەکان کە شەرمەندەی ئێمەن، ئەوان ئەرکی خۆیان جێبەجێ نەکرد، ئەوان لە ڕێگای تەلەفۆن و لە دیدارەکانیشدا وتوویانە کە ئێمە شەرمەندەی ئیوەین کە نەمانتوانی ئەرکی خۆمان جێ بەجێ بکەین بەڵام لە دۆخێکدا کە ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێمە کاریان کرد ئەوانیش خۆیان تێوەگلاند و خۆیان ئالوودە کرد.

342/