بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە میدل ئیست نیوز، مۆرگان ئۆرتگاس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژە بە ئەوەی کە هێزەکانی ئەو وڵاتە وەکوو میوان لە خاکی عێراق دەمێننەوە پاگەندەی کرد کە ئەمریکا پێبەندی بەڵێنی خۆی بۆ شکستی کۆتایی داعش و ئەو پێبەندیە بۆ ئاسایشی عێراق و ئەمریکا گرینگایەتی تایبەتی هەیە.
ئۆرتگاس لە درێژەی پاگەندەکانی خۆی زیادی کرد: گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق هەنگاوێکی گرینگ بۆ بەرەوپێش بردنی پێوەندیەکانمان لەگەڵ موستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و دەوڵەتەکەی بوو، بابەت و کێشەی زۆر هەیە کە هێشتا چارەسەر نەبووە، ئەبێ لەبیرمان بێت کە ئێمە هەموومان بە یارمەتی دەوڵەتی عێراق، کوردەکان و هەموو هاوپەیمانەکانمان توانیان داعش شکست بدەین.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها وتی: دەزانین کە داعش هێشتا هەڕەشەیەک بۆ سەر جیهان دێتە ئەژمار و ئێمە هەر شکست دەدەین و ئەمە هەمان شتە کە ئێستا خەریکین بەرنامەی بۆ دادەڕێژین.
342/