١٥ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١١:٠٢
گرینگترین تەوەرەکانی دانوستانی ئێران و تورکیا

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: پێوەندی ئێران و تورکیا لە بوارە جیاوازەکان پێوەندی قوولیان هەیە و ئەو پێوەندییە پێویستی بە ڕاوێژی بەردەوام هەیە کە بە هۆی کۆرۆناوە ماوەیەکە ئەو ڕاوێژانە لە ئاستی باڵا ئەنجام نەدراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران  لە تورکیا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی بە وتنی ئەوەی کە پێوەندی لەگەڵ دراوسێکانمان بۆ ئێمە و ناوجەکەمان یەکمایەتی سیاسەتی دەرەوە بووە وتی: پاش تەشەنە سەندنی کۆرۆنا سەفەرێکم بۆ سووریا هەبوو و ئێستاش لە تورکیام.

ناوبراو زیادی کرد: ئێران و تورکیا لە بوارە جیاوازەکان پێوەندی قووڵیان هەیە و ئەو پێوەندیە پێویستی بە ڕاوێژی بەردەوام هەیە کە بەهۆی کۆرۆناوە ماوەیەکە ئەو ڕاوێژگەلە لە ئاستی باڵا ئەنجام نەدراوە.

زەریف درێژەی دا: ئەگەرچی سەرۆک کۆمار، وەزیران و بەرپرسانی کۆمیسیۆنی هاوبەشمان پێکەوە لە ڕێگای تەلەفۆنەوە قسەیان کردووە بەڵام دیدارمان نەبووە هەر بۆیە وام هەست کرد کە ئەم سەفەرە زۆر پێویستە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: لە ئەو سەفەرەدا سەبارەت بە پرسی دوو لایەنە و دەست پێکردنەوەی پێوەندی ئابووری کە بە هۆی بڵاو بوونەوەی کۆرۆناوە تووشی کێشە هاتبوو و هاوکاری لە بواری وزە و هەروەها پرسی ناوچەیی گفتوگۆ دەکرێت.

342/