بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - غوڵام حسێن ئیسماعیلی سەبارەت بە دادوەر مەنسووری وتی: ئەو کەسە لە ڕۆمانی دەستگیر کراوە بەڵام بە هۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چونکوو هیچ گەشتێک ئەنجام نادرێت، جارێ نەهێنراوەتەوە ئێران.
ناوبراو سەبارەت بە دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ مەجدیش وتی: ئەو دۆسیە هی ساڵی ٩٧ و ٩٨ ە هیچ پێوەندیەکی بە شەهید بوونی سەردار سولەیمانییەوە نییە. ئەو کەسە لە ساڵەکانی ٩٦ و ٩٧ زانیاریی دەگەیاندە دەزگای هەواڵگی ئەمریکا(سیا) و مووساد.
ئیسماعیلی سەبارەت بە ئەوەی کە لەگەڵ کام یەکە لە ڕێکخراوە ناوخۆییەکان لە پێوەندیدا بووە؟ وتی: نابورو زیاتر لە سووریا بووە و بنەماڵەکەی نیشتەجێی ئەوێن، هەر لە سووریا زانیاریگەلێکی سەبارەت بە هێزەکانی ئێران و چالاکییەکانیان دەخستە بەردەستی دوژمنەوە.