٣١ ئایار ٢٠٢٠ - ١١:٠٢
کوژرانی پۆلیسێکی تورکیا لە بازگەیەکی ئامەد

لە دەستڕێژی کرانە سەر هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە بازگەیەکی ناوچەی باغلاری پارێزگای ئامەد، پۆلیسێکی تورک کوژرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێرانەوە لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی NTV، لە هەڵمەتێکی دەستڕێژی بۆ سەر هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە بازگەیەکی ناوچەی باغلاری پارێزگای ئامەد لە کاتی پشکنیندا، پۆلیسێکی تورک کوژرا.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، کەسی هێرشبەر لە کاتی وەستاندنی ئۆتۆمبیلەکەی بە هۆی گوموناوی بوون لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکیا، دەستڕێژی کردۆتە سەر ئەو هێزانە و دوای کوشتنی پۆلیسێک لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتووە.

ئۆپەراسیۆنی هێزی تایبەتی پۆلیسی ئامەد بۆ دۆزینەوە و دەستگیری هێرشبەرەکە هێشتاش بەردەوامە.