١٩ ئایار ٢٠٢٠ - ١٠:٤٦
ئەمریکا دوو هاووڵاتی و کۆمپانیایەکی ئیرانی سزا دا

دادگایەک لە ئەمریکا کۆمپانیایەکی ئێرانی بواری خزمەتگوزاری دارایی ئینترنتی و دوو بەرپرسی باڵای ئێرانی ئەو کۆمپانیای بە تۆمەتی پێشێل کردنی گەمارۆکان، تاوانبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرەڕای داواکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەم کردنەوەی گەمارۆککانی ئەمریکا دژی ئێران لە سەردەمی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا، ئەمریکییەکان لە نوێترین هەوڵی خۆیاندا دژی ئێران، دژی دوو کەس و کۆمپانیایەکی ئێرانیی بە بیانووی پێشێل کردنی گەمارۆکانی ئێران، تاوانبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی واڵ ستریت، ژۆرناڵ، لە ڕاگەیاندنی تاوانی دادگای فیدراڵی مینەسوتا دژی کۆمپانیای Payment24 و دوو بەرپرسی باڵای ئەو کۆمپانیا بە ناوەکانی سەید سەجاد شەهیدیان و وەحید وەلی ، بە تۆمەتی سپی کردنەوەی پارە، دزینی شوناس و چالاکی ساختەی ئەلکترۆنیکی، تۆمەتبار تاوانبار کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەو مێدیا ئەمریکییە، شەهیدیان پێشتر لە سەر داوای ئەمریکا لە وڵاتی بریتانیاوە دەستگیر کرا و ڕادەستی ئەمریکا کرابوو.