بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - رۆژنامە و ماڵپەڕی هەواڵی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا ئیدعای کرد کە تاران و واشنتۆن سەرەڕای ناکۆکییەکانیان، پەیجۆری دانوستانەکان لە بابەتی ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکانن و لە ئێستادا هەر دوو خەریکی گفتوگۆ لەباتەی ئاڵوگۆڕکردنی "مایکڵ وایت" لە گەڵ هاووڵاتییەکی ئێرانیی زیندانی کراو لە ئەمریکان.
بە گوێرەی پاگەندەی ئەو رۆژنامەیە، ئەبووفەزل مێهرئابادی جێگری نووسینگەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی لە باڵوێزی پاکستان لە واشنتۆن لەوبارەیەوە وتوویەتی کە دانوستانەکان بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زیندانیان بەردەوامە، بەڵام هێشتا ناوی کەسی ئێرانیی زیندانی کراو لە ئەمریکا ئاشکرا نەبووە.
نیۆیۆرک تایمز بە نائاسایی ڕاگەیاندنی ئەو گفتوگۆیانە لە هەلومەرجی پڕناکۆکیی نێوان دوو وڵات لە ناوچەدا، لە زمانی "مێهرئابادی" زیادی کرد: دانوستانەکان هێشتا بە ئەنجام نەگەیشتوون.
شایانی باسە، مایکڵ وایت دوو ساڵ لەوە پێش لە ئێران دەستگیر کراوە و بە وتەی BBC بە هۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا لە زیندان چۆتە دەرێ و لە ئێستادا لە بالوێزی سویسرا لە تاران نیشتەجێیە.
ئەم ڕاپۆرتەی نیۆیۆرک تایمز هێشتا لە لایەن هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە.