٢٦ نیسان ٢٠٢٠ - ١٣:٤٣
ترسان لە ئەمریکا دەرئەنجامێکی تاڵی بەدواوە دەبێت

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد: نە ترسان لە دوژمن و خۆراگری لە بەرانبەریدا یەکێک لە فەرمانە گرینگەکانی قورئانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە ب6ی گوڵان، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە شێوەی راستەوخۆ بەشداریی لە بەرنامەیەکی قورئانی کرد و قسەیان لە گەڵ گەلی ئێران کرد.

ڕێبەری لە لێدوانەکەیاندا جەختیان کرد کە تەنیا ڕێگای ڕزگاریی مرۆڤ لە ستەم، هەڵاوەردەیی، شەڕ، نائەمنی وپێشێل کردنی بایەخەکان و سەپاندنی ئاسایش و تەندروستی و ئاسایش جێبەجێ کردنی فەرمانەکانی قورئانە.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی قسەکانیاندا ئاماژەیەکیان دایە خۆپاراستن لە متمانە کردن و تەڤل کردن بە زاڵمان،  دادپەروەریی و داد لە ژیان و خەیانەت نەکردن لە ئەمانەت و جەختیان  کرد نەترسان لە دوژمن فەرمانێکی گرینگی قورئانە و بارودۆخی هەندێ لە دەوڵەتە ئیسلامییەکان و سووکایەتی پێکردنیان لە لایەن زاڵمانەوە ئەنجامی ترسانی ئەوان لە دوژمنەکانی ئیسلامە.

ڕاشیانگەیاند کە ترسان لە ئەمریکا دەرئەنجامێکی تاڵی بە دواوە دەبێت.

............
340