١٤ نیسان ٢٠٢٠ - ٠٩:٠٤
کۆنتڕۆڵی کۆرۆنا لە دەستی مرۆڤدا نەماوە

کارناسێکی ئیسپانی لای وایە ڤایرۆسی کۆرۆنا چەکێکی بایۆلۆژیکی لە جۆری ئێتنۆبۆمبە کە بۆ لەناوبردنی گرووپێکی ئیتنیکی تایبەتی داڕێژراوە، بەڵام ئێستا لە کۆنتڕۆڵی داهێنەرانی دەرچووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئینیاکی خیل دەسان بیسێنتە کارناسی ئیسپانی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر سەبارەت بە سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وتی: پێشتر گریمانەگەلێک و چەندین هۆکار لەبارەی دەسکردبوونی ئەو ڤایرۆسە و پەیوەندیی بە کارخانەیەکی بایۆکیمیا لە نزیکی شاری ڤۆهان لە وڵاتی چین و بوونی ژمارەیەک ئەمریکی لەو کارخانە  هاتە ئاراوە، بەڵام بە داخەوە پەرەسەندنی خێرا و تۆقێنەرانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاستی جیهانی، پرسیاری دیکەی ورووژاند.

کارناسی ڕادیۆی ئیسپانی جێگرایەتی نێونەتەوەیی دەنگ و ڕەنگ بە ئاماژە بە گریمانەی دەست‌هەبوونی ئەمریکییەکان لە سازدان و بڵاوکردنەوەی بە ئانقەستی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە پێی زانیارییە ئاشکرابووەکان لە چین، ڕاشیگەیاند: بەرپرسانی چینی ئەگەرچی ئەو بۆچوونە ڕەت ناکەنەوە، بەڵام بە هۆی هەندێک بەرژەوەندیی وڵاتەکەیان و بە ئاوردانەوە لە دۆخی تەشەنەسەندوویی ئێستای جیهان، بێدەنگیان بەو باسە هێناوە. ئەگەرچی دڵنیاین ئەوان بەڵگە و دایکۆمێنتێکی زۆریان لەوبارەوە لە بەردەستە.

ئینیاکی لەبارەی پەیوەندییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و چەکی بایۆلۆژیکی بوونی، ئەو جۆرە چەکانەی لە ڕیزی "ئێتنۆبۆمب" دانا کە بۆ لەناو بردنی گرووپگەلی ئیتنیکی تایبەتی بەرهەم دەهێنرێن و ڕوونی کردەوە: ئەگەرچی لە داڕشتنی ئەو جۆرە بۆمبانە توێژینەوەیەکی زۆر لە سەر تایبەتمەندییە ژێنێتیکییەکانی گرووپێکی ئیتنیکی دەکرێت، بەڵام وادیارە ئەم چەکە نوێیە لە کۆنتڕۆڵی داڕێژەرانی دەرچووە و بۆتە هەڕەشە و پەتایەک بۆ هەموو مرۆڤایەتی.

............
340