بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بە پرسی گەڕاندنەوەی خوێندکارانی ئێرانی لە ئیتالیا، وتی: بە ئاوردانەوە لە پرسی گشتگیری زۆری کۆرۆنا لە ئیتالیا، دەیان کەس لە خوێندکارانی ئێرانی لەو وڵاتە داوای گەڕانەوە بۆ وڵاتیان کردووە، کە ئەم پرسە لە تاران و ڕۆم پێوشوێن گیراوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە پەیجووری ئەو پرسە لە وەزارەتی دەرەوە و بنکەی نیشتمانی کۆرۆنا و باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆم تا گەیشتن بە ئەنجامی یەکلاکەرەوە لای دەوڵەتی ئیتالیا، وتیشی: لە گەڵ وەرگرتن مۆڵەتی پێویست و بە ئاوردانەوە لە دۆخی سووری ئەو وڵاتە، هەنگاوی پێویست بۆ گەڕاندنەوەی خوێندکاران هەڵدەگیرێت.
............
340