١٨ ئازار ٢٠٢٠ - ١٠:٣٦
ڕێبەری باڵای ئێران سزای ژمارەیەک زیندانی بەخشی

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە بۆنەی جەژنەکانی ڕەجەب، نەورۆز و مێعراجی پێغەمبەر (د.خ) سزای هەندێ لە زیندانیەکانی بەخشی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە وڵام دانەوە بە نامەیەکی سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران ، ڕەزامەندیان دەربڕی کە سزای هەندێ تاوانبار و زیندانی کەم بکرێتە یان ببەخشرێت.

لەو نامەیەدا هاتووە کە بۆ کەم کردنەوەی ژمارەی زیندانییەکان و بە بۆنەی هاتنە پێشەوەی مێعراجی پێغەمبەری خوا (د.خ) و هەروەها نەورۆز و ساڵی تازە داخوازی سەرۆکی دەسەڵاتی داد ئەوەیە هەندێ لە تاوانباران ببەخشرێن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە وڵامی ئەو نامیەدا ڕەزامەندی لە سەر ئەو داخوازیە دەربڕیوە.

............
340