١٨ ئازار ٢٠٢٠ - ١٠:١٨
سەربازانی تورکیا چۆن تووشی کۆرۆنا بوون

میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند کە سەربازانی سوپای تورکیا کە لە ئەدلەب جێگرکراون، لە تیرۆریستانی پاڵپشکراوی ئەنقەرەوە تووشی کۆرۆنا هاتوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند کە ٣ کەس لە سەربازانی سوپای تورکیا کە لە ئەدلەب لە باکووری رۆژئاوای سووریا جێگرکراون، لە تیرۆریستانی پاڵپشکراوی ئەنقەرە و لەوان "سوپای ئازادی سووریا"وە تووشی کۆرۆنا هاتوون.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، سەربازانی تورکیا گواستراونەتەوە بۆ باکووری ئەو وڵاتە و لەوێ کەرەنتینە کراون. بەوەشەوە هێشتا ڕێژەی سەربازانی گیرۆدەی ڤایرووسی کۆرۆنا ڕوون نییە و پێدەچێ ڕێژەی تووشبووان زۆر لەوانە زیاتر بێت.

...........
340