١٢ ئازار ٢٠٢٠ - ٠٨:٢٤
سوپای تورکیا بە خەستی گرێ سپی تۆپباران کرد

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە هێرشی تورکیا هێرشێکی خەستی کردووەتە سەر باشووری ڕۆژاوای شاری گرێ سپی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەمڕۆ سوپای تورکیا هێرشی کردووەتە سەر گوندی قەزعەلی لە باشووری ڕۆژاوای شاری گرێ سپی لە باکووری سووریا و تۆپبارانی کرد.
 
 لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە تورکیا تۆپبارانی ماڵی خەڵکی کردووە و کەسانی مەدەنی کردووەتە ئامانج.
 تا ئێستا ژمارەی قوربانییەکان ئاشکرا نییە و نازانرێت.

..........
340