١٢ ئازار ٢٠٢٠ - ٠٨:٢٤
دوایین بڕیار لەبارەی نوێژی هەینی ئەم هەفتەیە لە ئێران

ئەنجومەنی سیاستەدانەری پێش نوێژەکانی هەینی لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، نوێژی هەینی ئەم هەفتەیەش لە ناوەندی پارێزگاکان بەرێوە ناچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دەقی ڕاگەیاندنەکە بەم شێوەیەیە: خەڵکی بە ئیمانی ئێران بە تایبەتی نوێژ خوێنەکانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە، بە پێی ڕاگەیێندراوی شاندی نەتەوەیی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشی کۆرۆنا و گفتوگۆ لە گەڵ وەزیری بەڕێژی تەندروستی، نوێژی هەینی ڕێکەوتی ٢٣ ی ڕەشەممەی ٩٨ لە ناوەندی پارێزگاکان بەڕێوە ناچێت.

بەڕێوە چوون یان نەچوونی نوێژی هەینی لە شارستانەکانی تر وەکوو هەفتەی ڕابردوو، لە ئەستۆی کۆمیتەی پارێزگاکان دەبێت.

لە ئەم دەرفەتە کەلک وەربگرین و ویرای بانگهێشتی هەموو خەڵکی بە شەرەف بۆپشت بەستن بە خودا و شیفادەری سەرەکییە، هەمووان بە متمانە و هاوڕیی فەرماندەیی ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ پەڕینەوەی خێرا لە ئەم دۆخە داوەت دەکەین و وێڕای بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی بواری تەندروستی، هەوڵی گیان فیدایانەی پزیشک و پەرستار و کادیری دەرمانی ئێران بەرز دەنرخینین.

.............
340