٢٠ شوبات ٢٠٢٠ - ٠٧:٣٦
دیدارم لە گەڵ سیناتۆرەکانی ئەمریکا شتێکی نوێ نییە

وەزیری دەرەوە سەبارەت بە دیداری لە گەڵ سێناتۆر مۆرفی، وتی: سێناتۆرە ئەمریکییەکان لە ٢٠ ساڵ لەمەوپێشەوە لە گەڵ من دیداریان دەکرد و ئەوە شتێکی نوێ نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - موحەمەد جەواد زەریف پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لێژنەی دەوڵەت وتی: ئەبێ لە ئامادە بوونی بەربڵاوی خەڵک لە بواری نێودەوڵەتی کەڵک وەربگرین و بتوانین ئەمریکییەکان بکێشینە سەر مێزی دانوستان. ئێمە توانیمان ئەمریکییەکان بکێشینە سەر مێزی دانوستان و ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد کە ئەمڕۆ ترامپ دەڵێت، ئەوە خراپترین ڕێککەوتنی مێژووی ئەمریکا بووە.

وەزیری دەرەوە هەروەها لە وەڵامی پرسیارێک لە سەر دیداری ئەو لە گەڵ سێناتۆر مۆرفی وتی: من لە سەفەرەکانم بۆ هەندەران داخوازی زۆرم بۆ دیدار هەیە، ئەو کەسانەی کە داوای دیدار دەکەن هەندێکیان پەرلەمانتار و هەواڵنێرن، سێناتۆرە ئەمریکییەکان لە ٢٠ ساڵ لەمەوپێشەوە لە گەل من دیداریان دەکرد و ئەوە شتێکی نوێ نییە.

...........
340