بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی توێته‌ر ڕایگه‌یاند: ئێرانییه‌کان ده‌ڵێن مرۆڤه‌کان برای یه‌کترین، برا به واتای ئه‌وه‌ی که برا و خوشکن.
ناوبراو وتی: ئێران له گه‌ڵ چینه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسییه.
زه‌ریف وتی: له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فوونیدا له گه‌ڵ دۆستی ئازیزم،"وانگ یی" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین سوپاسی ئه‌وانم کردووه به بۆنه‌ی هه‌وڵه‌کانیان له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه بۆ له‌ناوبردنی مه‌ترسییه‌کانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کرۆنا.
ئێمه ئیدانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیخوازی ئه‌مریکا له‌م پرسه‌دا ده‌که‌ین. ئاشکرایه که چین له ڕێگری و کۆنتڕۆڵی ئه‌نفلۆنزای ساڵی 2009 له ئه‌مریکا سه‌رکه‌وتووتر و به‌رپرسیارتر بووه.
...........
340