AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
دووشەممە

٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

٧:٥٥:١٩ ب.ن
999843

پەرلەمانی ئێراق دەرکردنی هێزە ئەمریکاییەکان لەم وڵاتەی پەسەند کرد.

پەرلەمانی ئێراق ڕۆژی یەکشەممە بەبەڕێوە بردنی دانیشتنێک لەبارەی دەرکرانی هێزە ئەمریکاییەکان لەم وڵاتە،دەنگی داوە بە چوونە دەری هێزەکانی بیانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - میدیا عێراقییەکان لە هەواڵێکی بەپەلە ڕاپۆرتیان داوە پەرلەمانی ئێراق دوای لێکدانەوەی پیشنووسی یاسای دەرکردنی هێزە ئەمریکاییەکان،دەنگی ئەرێ یان داوە بە چوونە دەری هێزەکانی بیانی لەم وڵاتە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق بە بەشداریی لە دانیشتنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بۆ لیکدانەوەی گەڵاڵەی دەرکردنیی هێزە ئەمریکاییەکان لە عێراق، جەختیکرد: چوونە دەری خێرای هێزەکانی بیانی لە عێراق ویان دیاریکردنی خشتەی کاتبەندی ڕوون بۆ بەڕێوە چوونی ئەم کردەوەیە دوو بژاردەی پێش ڕووی ئێمەن.

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بریار بوو بەرلەمە بەرێوە بچێت کەلەبەڕ  ژمارەی کەمی نوینەران بەڕێوە نەچوو و بە دوای هەندێک لە ڕاویژەکانی موحەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان هاوکات لەگەڵ ژمارەی زۆری نوینەران و بەبەشداری سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجامدرا.

.........
340