AhlolBayt News Agency (ABNA)
٢ حوزەیران ٢٠٢٣
پارێزگاری دھۆک: ئامادەین ئاستی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرزتر کەینەوە
پارێزگاری دهۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: ئامادەی پەرە پێ دانی زیاتری پەیوەندییەکانمان له بواره جۆربەجۆرەکانی ئابوری و گەشتیاری و بازرگانی له گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانداین.

٢ حوزەیران ٢٠٢٣
ڕابەری مەزنی شۆڕش: دەبێ بە شێوازگەلی داھێنەرانەو سەرنجڕاکێش یادەوەری و هەڵسوکەوت و خەباتی شەهیدان بگوازرێتەوە بۆ نەوەی لاو
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ ڕێکخەرانی کۆنگرەی نەتەوەیی شەهیدانی نەیشابور و سەبزەوار، جەختی کرد: یادەوەری، هەڵسوکەوت و خەباتی شەهیدان بە شێوازی داهێنەرانە و سەرنجڕاکێش بۆ نەوەی لاو بگوازرێتەوە.

٢ حوزەیران ٢٠٢٣
ڕۆژی ڕابردوو یەکەمین کۆبوونەوەی پارێزگارانی سنوورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە چوو
یەکەمین دیداری پارێزگارانی ناوچەسەر سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی ئێران لە شاری ورمێی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا (باکوری ڕۆژئاوای ئێران) بەڕێوە چوو.

٢ حوزەیران ٢٠٢٣
پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا: تەمەرچین دەبێتە دەروازەی ھاتوچۆی زیارەتکارانی پیرۆزگەکان لە دەڤەری قەفقاز
پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا (باکووری ڕۆژئاوای ئێران) ڕایگەیاند: بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق کراوە، هەوڵدەدەین ئاستی ھاتوچۆی زیارەتکارانی وڵاتانی دەڤەری قەفقاز کە بەنیازی سەردانی پیرۆزگەکانی عێراقن لە سنووری تەمرچینی شاری پیرانشارەوە بەرزتر کەینەوە.

٢ حوزەیران ٢٠٢٣
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیسی ئێران: هاوکاری ئابووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەس نییە
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە هاوکاریی ئابووریی باش لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق هەیە، وتیشی: هاوکاریی ئابووری و بازرگانیی نێوان پارێزگاکانی هەردوو دیوی سنوور بەس نییە .

٢ حوزەیران ٢٠٢٣
ئاڵووێری بازرگانیی هەشت ملیار دۆلاری لە نێوان پارێزگای کوردستانی ئێران لەگەڵ عێراق
پارێزگاری کوردستانی ئێران ڕایگەیاند کە قەبارەی بازرگانیی سنووری نێوان ئەم پارێزگایە و هەرێمی کوردستانی عێراق لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی هەشت ملیار دۆلار بووە.

٢ حوزەیران ٢٠٢٣
وەحیدی: پەیوەندیی نێوان خەڵکی عێراق و ئێران پەیوەندییەکی نەپچڕاوەیە
وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق له باشترین ئاستیدایەو پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو نەتەوەیە پچڕانی بۆ نییە.

٢ حوزەیران ٢٠٢٣
پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا وەزیرانی دەرەوەی ھەردووک وڵاتەکە بیروڕایان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان گۆڕڕییەوە.

٣١ ئایار ٢٠٢٣
سەنعا ڕیاز لە بارەی «وەڵام دانەوەی پەشیمانکەرو بەرپەرچدەر» ئاگادار دەکاتەوە
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن هۆشداریی دایە هاوپەیمانی سعودی کە ئەگەر بێتو لە دانوستانەکانی ئاشتی کات بەفیڕۆ بدەن و بە خاوی بجوڵێنەوە، ئەوا ڕووبەڕووی وەڵامێکی چاوەڕوان نەکراوو پەشیمانکەر دەبنەوە.

٣١ ئایار ٢٠٢٣
جبللی: بزوتنەوەی ئافراندنی گێڕانەوەی پەیوەست بە خۆڕاگری، پێویستییەکی بنەڕەتییە
سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێویستی زانی کە بزوتنەوەیەک بە ناوی بزوتنەوەی ئافراندنی گێڕانەوەکان بە ئامانجی دیاری کردنی ڕەهەندەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە دژی زایۆنیستەکان دەستپێبکات.

٣١ ئایار ٢٠٢٣
کشانەوەی ئیمارات لە ھاوپەیمانیی دەریایی ئەمریکا
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات باسی کشانەوەی ئەبوزەبی لە ھاوپەیمانیی دەریایی ئەمریکا لە ناوچەکەی کردووە.

٣١ ئایار ٢٠٢٣
ئاشکرابوونی ژمارەی ئەو بەکرێگیراوانەی ئەمریکی کە لە شەڕی ئۆکرانیادا کوژراون
ڕۆژنامەی واشێنگتۆن پۆست باسی لە گیانلەدەستدانی نزیکەی ١٦ سەربازی بەکرێگیراوی ئەمریکیی بەشداری شەڕی ئۆکرانیا کردووە.

٣١ ئایار ٢٠٢٣
دادگای فیدراڵی عێراق: درێژکردنەوەی چالاکییەکانی پەرلەمانی کوردستان نایاساییە
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمانی کوردستانی بە نایاسایی زانی.

٣١ ئایار ٢٠٢٣
ڕەئیسی: لە قۆناغی نوێدا پەیوەندییەکانی تاران و ئەنقەرە دەبێ فراوانتر بکرێت
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پیرۆزبایی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری تورکیا و هیوای خۆی دەربڕی کە پەیوەندییە ئابووری، سیاسی، ئەمنی، فەرهەنگی و بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵات لە سەردەمی نوێدا هێندەی تر فراوانتر ببێت.

٣١ ئایار ٢٠٢٣
دیدارو ڕاوێژی وەزیری ناوخۆی ئێران و عێراق
وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق کۆبووەوە و جەختی لەسەر فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات کردەوە.

٣١ ئایار ٢٠٢٣
کەنعانی: جم و جوڵە ناوچەییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە چاوی تیژی ئێران شاراوە نییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران،لە توییتێکدا نووسیویەتی: ناتوانرێت پشت بە هێلانەی جاڵجاڵۆکە ببەسترێت و پەلەقاژە بۆ فراوانکردنی ھژمونیی ناوچەیی یارمەتیی بووژاندنەوەی بناغەی لەرزۆکی نێوخۆی ڕژێمی ساختەی زایۆنی نادات.

٢٨ ئایار ٢٠٢٣
خانەنشین کراوانی پۆلیسی ئیتاڵیاش بە ڕیزەکانی خۆپیشاندەرانی دژی زیادبوونی قەیرانی بژێوی ژیان پەیوەست بوون
فەرمانبەرانی خانەنشینکراوی پۆلیسی ئیتاڵیا گردبوونەوەیەکیان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بارودۆخی ژیانیان بەڕێوە برد.

٢٨ ئایار ٢٠٢٣
ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا بەبێ دواکەوتن
هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا، "ئەحمەد یەنەر"، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند، تا ئێستا هەڵبژاردنەکان بەبێ هیچ کێشەیەک بەڕێوەدەچن و ئەنجامەکانیشی بەبێ دواکەوتن ڕادەگەیەندرێن.

٢٨ ئایار ٢٠٢٣
کۆتایی ھاتنی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیاو ڕاگەیەندرانی یەکەم ئەنجامی هەڵبژاردنەکە
ئاژانسی هەواڵدەریی ئەلجەزیرە لە زاری سەرچاوەکانی تورکیاوە وای بڵاو کردەوە، دوای ئەوەی 20%ی دەنگەکان هەژمارکران، ئەردۆغان توانی 60.83% و کلیچدارئۆغڵو 39.17%ی دەنگەکان بەدەست بهێنن.

٢٨ ئایار ٢٠٢٣
سەرکەوتنی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئێستای تورکیا، ئەمڕۆ (یەکشەممە) توانی جارێکی دیکە پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بۆ ماوەی پێنج ساڵ وەربگرێتەوە، دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا شکستی بە کەمال کلیچدارئۆغڵوی ڕکابەرەکەی هێنا.
