AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
دووشەممە

٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

٧:٤٩:١٣ ب.ن
999839

رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لەسەر تەرمی شەهید سولەیمانی و شەهیدانی دیکەی هاوسەنگەری نوێژی خوێند

ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەسەر تەرمی شەهید سپەهبود قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی و هاوسەنگەرانی شەهیدی ، نوێژی بەرپاکرد .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە ملوێنان کەس لە جەماوەری ئێران ئەمڕۆ دوشەممە بۆ ماڵاوایی کردن لە تەرمی سەردار سولەیمانی و هاوسەنگەرانی شەهیدی  لە تاران ئامادە بوون .

 خەڵکی ئێران لە سەرلە بەیانیی ئەمڕۆبۆ بەڕێکردنی تەرمی شەهید سپهەبود سولەیمانی و شەهیدانی دیکەی خۆڕاگریی خۆیان گەیاندە تاران . بەر لە دەسپێکی ڕێوەڕسمی ماڵاوایی ، تۆماری تۆڵەسەندنەوەی شەهید سولەیمانیان ئیمزا کرد .

 تەرمی پاکی سەردار سولەیمانی لەسەر شانی خەڵکی ئێرانی ئیسلامیی لە گۆڕەپانی ئینقلابەوە تا مەیدانی ئازادی بەڕێدەکرێ و دوای ئەوە بۆ ماڵاوایی لێکردن دەگوازرێتەوە شاری قوم . رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئەو سەردارە سبەی سێشەممە لە شاری  کرمانی زێدی بەڕێوەدەچێ .

........
340