بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - زێنەب سولەیمانی کچی شەهید قاسم سولەیمانی رۆژی دوشەممە لە رێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی باوکی لە زانکۆی تاران ، وێڕای پێداگری لەسەر تاسەی سەردار سولەیمانی بۆشەهیدبوون لە گۆڕەپانی شەڕی دژی دوژمنانی ئیسلام و ئێران وتیشی : باوکم گەورەترین پیاوی ستراتژیک لە هەڵسەنگاندنی توانایی و ئاکاری دوژمن بوو و لە شەڕەکاندا ، عەشقی شەهیدبوون ئەوی دەکردە نزیک ترین کەسی خەباتی دژی دوژمن .
زێنەب سولەیمانی بە ئاماژە بە هەوڵ و کۆششەکانی سەردار سولەیمانی وتیشی : باوکم زیاتر لە 40 ساڵ بە هەوڵێکی ماندوویی نەناسانە بە شەوقی شەهیدبوون لەشەڕی دژی دوژمنانی ئیسلام و مرۆڤایەتیدا ئازایانە شەڕی کرد .
کچەکەی شەهید سولەیمانی بە ئاماژە بەوەی کە پەرلەمانی عێراق دوێنێ یەکشەممە چوونەدەری ئەمریکا لەو وڵاتەی پەسەند کرد ، وتیشی : بنەماڵەی سەربازانی ئەمریکی لە رۆژاوای ئاسیا کە شایەتی سەرشۆڕیی ئەمریکا لە شەڕەکانی سوریا ، عێراق ، لوبنان ، ئەفانستان ، یەمەن و فەلەستین بوون ، لە چاوەڕوانیی مەرگی رۆڵەکانیان رۆژان دەبەنەسەر .
..........
340