AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
دووشەممە

٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

٧:٤٠:٠٩ ب.ن
999834

روحانی بۆ بەرهەم ساڵح : دەبێ لە بەرامبەر هەنگاوی دەسدرێژکارانە و دەستتێوەردەرانەی ئەمریکادا راوەستین

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ێئران شەوی رابردوو لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ بەرەم ساڵح سەرۆکی عێراق جەختی کردەوە : تەحەمولکردنی شەهیدبوونی حاجی قاسم سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس و هاوڕێیانیان بۆ دوو گەلی گەورەی ئێران و عێراق زۆر سەخت و مایەی ماتەمی دوو گەلی گەورە بوو .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەسەن روحانی لەم وتووێژە تەلەفۆنیەدا بە ئاماژە بەوەی کە هەڵوێستی راشکاوانەی حکومەتی عێراق و ئەمادەبوونی خەڵکی ئەم وڵاتە لە رێوڕەسمی ماڵاوایی لە تەرمی شەهیدانی هەنگاوی تیرۆریستیی ئەمریکا لە بەغدا و کەربەلا و نەجەف ئازاری گەلی جەرگ سووتاوی ئێرانی هێور کردەوە ، وتیشی ، ئێران و عێراق دەبێ بە پەرەپێدانی پێوەندیی و هاریکاریی خۆیان لە بەرامبەر دەسدرێژکاریی و دەسوەردانی ئەمریکادا ڕاوەستن .

هەروەها وتی: کاری پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەند کردنی بڕیاری چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستپێکی گەشە و پاوەجێی زیاتری ناوچە دەبێت.

ڕۆحانی وتی: دەبێ بەو چەشنە هەنگاو هەڵگرین کە دوژمنان بزانن ناتوانن زەبر لە پەیوەندی دوو وڵات بدەن.

لای خۆیشیەوە بەرهەم ساڵح سەرەخۆشی شەهیدبوونی  سەردار سولەیمانی بە ڕۆحانی وت و ڕایگەیاند: شەهادەتی سولەیمانی و ئەبوو مەهدی ئەلموهەندیس خەمێکی گەورەیە بۆ دوو گەلی ئێران و عێراق.

جەختی کردەوە کە یەکگرتوویی و دۆستایەتی دوو گەلی ئێران و عێراق پشکی شێری هەیە لە پەرە سەندنی ئاسایش و ئەمنیەتی ناوچەکە.

..........
340