بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - موحەممەد جەواد زەریف بە دوای راگێندرانی هەنگاوی پێنجەم و دواجاری کەمکردنەوە لەپێبەندیەکانی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکیدا لەسەر تویتەر نووسی ، هەنگاوی پێنجەم و دواجاری کەمکردنەوەی پێبەندیەکانی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکی بەپێی پەرەگرافی 36 ی رێککەوتنی ناڤۆکیە و ئیتر هیچ بەربەستیەک بۆ ژماری سانتریفوژەکان نامێنێ .
وەزیری دەرەوەی ئێران بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە تاران درێژە ئەدا بە هاریکاریی بە تەواوەتیی خۆی لە گەڵ ئاژانسدا جەختی کردەوە ، هەموو هەنگاوە هەڵگیراوەکان لە کاتی جێبەجێ کرانی کاریگەری بەڵێنی لاینەکانی بەرامبەر دەکرێ بگەڕێنەوە .
حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی یەکشەممە لەسەر دوشەممە لە بەیاننامەیکدا هەنگاوی پێنجەم و دواجاری کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکی راگەیاند کە بە گوێرەیەوە تاران ئیتر بۆ پیتاندن ، رێژەی پیتاندن ، ئاستی مادە پیتێنراوەکان و توێژنەوە و گەشەپێدان هیچ بەربەستیەکی نیە .
.........
340