بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەردار سپەهبۆد"قاسم سولەیمانی"فەرماندەری هێزی قۆدسی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی و "ئەبوو مەهدی مۆهەندیس جێگری سەرۆکی بەسیجی جەماوەری عێراق حەشدی سەعبی هاوڕێ ٨ کەس لەیارانیان بەیانی ڕۆژی هەینی دوابە دوای پەلاماری ئاسمانی هێزە دەستدرێژکار و ترۆریستییەکانی ئەمریکایی نزیک فڕۆکە خانەی بەغدای عێراق،شەهید کران.
ئەمیر سەرتیپ "ئەمیر حآتەمی" وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە رێوڕەسمی ڕێزگرتنی بیست و پینجەمین ساڵوەگەڕی شەهادەتی سەرلەشکەر"مەنسور سەتاری" فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران لە تاران گوتیشی: فەرمانی ترۆری فەرماندەیەکی باڵا لە سەفەری فەرمی بۆ وڵاتیکی دراوسێ هاورێ میواندار، بە پێچەوانەی یاسا و ڕێسا نێو دەوڵەتییەکانە و لە میژوو ناتوانین وەها تاوانکارییەک ببینین.
سەرتیپ حاتەمی گوتیشی: ئەمە لانیسەری داماوی ئەمریکایە کە فەرمانی ترۆر دەردەکات و بەرپرسایەتییەکەسی دەگرێتە ئەستۆوە و کردەوەیەکی دڕندەکارانەی جەنگی بەناوی خۆی تۆمار دەکات. وەزیری بەرگری ئێران جەختیکرد: ئەگەر وڵامیکی گورچکبڕ نەدرێتە ئەم کارە تاوانکارانەیە،ئەم دوژمنە لە خۆباییە هەمدیسان وەها دڕندەکارییەک دووپات دەکاتەوە.
سەرتیپ حاتەمی هەروەها بە ئاماژە بە خەباتەکانی سپەهبۆد شەهید سولەیمانی لە مێحوەری مۆقاومە و نابوودی داعش گوتی: داعش بڕیار نەبوو لەناو بچێت چوونکا ئەمریکاییەکان ئەوانیان هینابوو کە بمیننەوە بەڵام هێزەکانی مۆقاومە بە باشی پیلانەکانی ئەستەکباری جیهانیان بەڕەو ڕووی شکست کردەوە.
..........
340