AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
دووشەممە

٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

٧:٤٠:٠٤ ب.ن
999831

ئەمیر مووسەوی:هەڕەشەی پەلامار بۆ سەر ٥٢ خاڵی ئێران،بۆ پاساودانی کردەوە ترۆریستییەکانی ئەمریکایە

فەرماندەی گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران گوتی: هەڕەشەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی پەلاماربۆ سەر ٥٢ خاڵ لە ئێران،بۆ پاساودانی کردەوە ترۆریستییەکانیی ئەوانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "داناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا لەکاردانەوە بە جەختکردنی ئێران  لە سەر تۆڵەسەندنەوە لەکردەوەی ترۆریستی ئەمریکا لەمەر ترۆریستی سپەهبۆد سلیمانی لە توییتەرەکەی دا ئیدعای کردووە: بێتوو ئێران پەلاماری هەر ئەمریکایی و یان قازانجەکانیی ئەمریکا بدات، ئەمریکا ٥٢ خاڵ لە ئێران(بە نوینەرایەتی لە ٥٢ ئەمریکایی کەساڵانیکی زۆرلەمەو بەر لە ڕووداوی گرتنی باڵوێزخانە دا قۆڵبەست کرابوون) دەپێکێت.

 ئەمیر سەرلەشکەر"سەید عەبدوڕەحیم مووسەوی"  فەرماندەی گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە پەراوێزی بیست و پینجەمین ساڵوەگەری شەهادەتی "مەنسوور سەتاری" فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی ئەرتەش لە تاران،لە کۆری هەواڵنێران،لەبارەی هەرەشەی توییتەری لە خەڵکی ئێران لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی: ئەوان بۆ پاراستنی سیمای خۆیان دوای ترۆری سەردار سولەیمانی، ئەم چەشنە قسەگەلە دەکەن.

سەرلەشکەر مووسەوی جەختیکرد: کردەوەی ئەمریکاییەکان لەمەڕ شەهید کردنی سپەهبۆد سولەیمانی کردەوەیەک یەکجار ناحەز،قەبووڵنەکراو و پاسانەکراو لە هەموو شوێنیکی جیهان دایە هەربۆیە ئەوان قسەگەلێکی نالۆژیکانە دەکەن تا بتوانن ئەم کردەوە نائینسانییە بخەنە ژێر کارتێکەری.

 سەردار سپەهبۆد"قاسم سولەیمانی"فەرماندەری هێزی قۆدسی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی  و "ئەبوو مەهدی مۆهەندیس جێگری سەرۆکی بەسیجی جەماوەری عێراق حەشدی سەعبی هاوڕێ ٨ کەس لەیارانیان بەیانی ڕۆژی هەینی دوابە دوای پەلاماری ئاسمانی هێزە دەستدرێژکار و ترۆرسیتەکانی ئەمریکایی نزیک فڕۆکە خانەی بەغدای عێراق،شەهید کران.

..........
340