AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
یەکشەممە

٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

١٠:٥٢:١٩ ب.ن
999498

درێژەی ئامادە بوونی کەسایەتیە لوبنانیەکان لە باڵوێزخانەی ئێران لە بەیرووت بە دوای شەهادەتی سەردار سلێمانی

بە دوای شەهادەتی سەردار سلێمانی کاربەدەستان و گرووپە لوبناینیەکان بۆ سەرخۆشی کردن ، بۆ دووهەمین ڕۆژی بە دوای یەک لە باڵوێزخانەی ئێران لە بەیرووت ئامادە بوون .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە دوای شەهادەتی سەردار سولەیمانی لە لایەن .ێزە ئەمریکاییەکان  لە بەغدا  کەسایەتیەکان و کاربەدەستانی  سیاسی  لوبنان  بە ئامادە بوون  لە باڵوێزخانەی  ئێران  لە بەیرووت  لە گەڵ  دەوڵەت و نەتەوەی  ئێران هاودەردیان کرد و  ئەو کارە تڕوڕیستیەیان  ئیدانە کرد .   

سەردار سولەیمانی  کە بە بانگهێشتی  فەرمی  دەوڵەتی  سووریا  چوو بو  دیمەشق و لەوێیەوە بە بانگهێشتی  کاربەدەستانی  ئێراقی   دەچوو بو بەغدا  سەرلەبەیانی  ڕۆژی  هەینی   دوای چوونی بۆ فڕگەی  بەغدا  کارەوانی  هەڵگری ناوبراو  و   ئەبوو مەهدی  ئەلموهەندس  لە بعرپرسانی  پلەبەرزی  حەشدی  شەعبی  کەوتە بەر  ئامانجی  فڕۆکە بێ سەرنشینەکانی  ئەمریکا  و لەو  پەلامارەدا   هەر دوو کەسایەتی  خۆڕاگری  شەهید کران .

ئەنجومەنی  ئاسایشی  نیشتمانی   کۆماری  ئیسلامی  ئێران  سەبارەت بە ئەو کارە  جەنایەتکارانەیەی  ئەمریکا  لە بەیاننامەیکدا  ڕایگەیاند  جەنایەتکاران  ڕووبەڕوو دەبنەوە  لە گەڵ   تۆڵەی  سەختی خوێنی  سەردار سولەیمانی  لە کات  و پوێنی  شیاودا .

...........
340