AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
یەکشەممە

٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

١٠:٤٨:١٨ ب.ن
999497

ڕێ و ڕەسمی یادی سەرداری شەهید قاسم سولەیمانی لە هەولێرو سلێمانی دا بەڕێوە دەچێت

سەرکونسولەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێرو سلێمانی ڕێ و ڕەسمی یادی سەرداری شەهید سپەهبۆد قاسم سولەیمانی بەڕێوە دەبەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نەسروڵڵا ڕەشنودی سەرکونسولی ئێران لە هەولێر لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: بە بۆنەی شەهید بوونی سپەهبۆد حتج قاسم سولەیمانی و هاوڕێکانی، ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لەو شەهیدە پایەبەرزانە ئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری 15ی بەفرانباری 1398 لە کاتژمێر 9 و سی خولەکی بەیانی هەتا 5ی ئێوارە لە شوێنی کونسولخانەکانی ئێران لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.

هەروەها مەهدی شوشتەری سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانیش ڕایگەیاند: ڕێ و ڕەسمی یادی شەهید حاج قاسم سولەیمانی لە ڕۆژی یەکشەممە 15ی بەفرانبار لە کاتژمێر  2 هەتا 4ی پاش نیوەڕۆ لە شوێنی کونسولخانەی ئێران لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی 13ی بەفرانباری 1398 سەرداری سپەهبۆدحاج قاسم سولەیمانی لە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە فڕگەی بەغدا شەهید کرا. لەم هێرشەدا هاوڕێ لەگەڵ سەردار سولەیمانی ئەبو مەهدی موهەندیس سەرکردەی  حیزبوڵڵای عێراق و یاریدەری سەرۆکی حەشدی شەعبی و کۆمەڵێکی دیکە لە خەباتکارانی عێراق شەهیدکران. ئەم هێرشە بە فەرمانی ڕاستەوخۆیداناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەنجامی گرت.

..........
340