AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
یەکشەممە

٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

١٠:٤٨:١٨ ب.ن
999496

زەریف: جەماوەری سەربەرزی عێراق وەڵامی پەمپێئۆی گاڵتەجاڕو پڕکێشیان دایەوە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە بەڕێکرانی شکۆمەندی تەرمی پاکی سەرداری سپەهبۆدی شەهید حاج قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و هاوڕێ شەهیدەکانی لە عێراق، وتیشی: عێراقییەکان بە بەشداریی بەربڵاوی خۆیان لە ڕێ و ڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی شەهیدانی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمریکا، وەڵامی بانگەشەکانی مایک پەمپێئۆی وەزیری گاڵتەجاڕی دەرەوەی ئەو وڵاتەیان دایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - موحەممەد جەواد زەریف شەوی یەکشەممە لە توییتێڕدا ئاماژەی کردە وڕینەکانی ئەم دواییەی مایک پەمپێئۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە بانگەشەی کرد بوو گوایە جەماوەری عێراق لە تیرۆرکرانی سەرداری سپەهبۆدی شەهید حاج قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و هاوڕێ شەهیدەکانی خۆشحاڵن و نووسی: 24 کاژێر لەمەبەر قەرەقۆزێکی گاڵتەجاڕی پڕکێش کە ڕواڵەتی دیپلۆماتی بەخۆیەوە گرتووە، بانگەشەی ئەوەی کردوە کە گوایە خەڵک لە شارەکانی عێراق ئاهەنگیان گێڕاوە. ئەمڕۆ سەدان هەزارکەس لە خوشکان و برایانی سەربەرزی عێراقیی ئێمە لە سەرتاسەری عێراق وەڵامیان دایەوە.

زەریف لە درێژەدا وتووشیەتی: کۆتایی هاتنی ئامادە بوونی سەرەڕۆیانەی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا دەستی پێ کراوە.

ڕێ و ڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی پاکی شەهیدان حاج قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس ڕۆژی شەمە بە ئامادە بوونی بەربڵاوی جەماوەری عێراق لە شارەکانی کازمەین، بەغدا، کەربەلاو نەجەفی عێراق بەرپا کرا.

پەمپێئۆ چەند کاژێرێک دوای تیرۆرکرانی سەردار سولەیمانی و هاوڕێکانی لە توییتێڕدا بانگەشەی ئەوەی کرد بوو کە گوایە جەماوەری عێراق لەو تیرۆرە خۆشحاڵن و لە شەقامەکان دا خەریکی ئاهەنگ گێڕانن.

سەرداری سپەهبۆد حاج قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ئەبو مەهدی ئەلموهەندبس یاریدەری سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق و هەشت کەس لە هاوڕێکانیان سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی لە هێرشێکی ئاسمانیی هێزە داگیرکەرو تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە نزیکی فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق شەهید کران.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی شەڕی ئەمریکا (پێنتاگۆن) فەرمانی ئەم هێرشە ئاسمانییە لە لایەن داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دەرکرا بوو.

گەلێک لە وڵاتان ئەم هەنگاوە تیرۆریستیەی ئەمریکایان ئیدانە کردووە

سەردار حاج قاسم سولەیمانی سیمای هەڵکەوتەی خەباتی دژی تاقمە تەکفیری و تیرۆریستیەکان لەوانە داعش لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بوو.

..........
340