AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
یەکشەممە

٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

١٠:٤٦:٤٤ ب.ن
999495

تەرمی پاکی سەرداری سپەهبۆدی شەهید حاج قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و هاوڕێ شەهیدەکانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە گەییشتە فڕگەی نێونەتەوەیی ئەهواز لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەدان کەس لە جەماوەرو بەرپرسانی لەشکری و دەوڵەتیی ئێران بە ئامادە بوون فڕگەی نێونەتەوەیی ئەهواز چوونەپیریی تەرمی شەهیدانی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمریکا.

تەرمی پاکی سەرداری شەهید حاج قاسم سولەیمانی وهاوڕێ شەهیدەکانی ڕۆژی شەممە بە ڕیز لە شارەکانی کازمەین، بەغدا، کەربەلای پیرۆزو نەجەفی ئەشرەف بەڕی کرا بوو.

بە پێی ئەو بەرنامانەی کە داڕێژراون ، ڕێ و ڕەسمی بەڕێ کرانی تەرمی پاکی شەهیدانی بەرەی خۆڕاگری ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر هەشتی بەیانی لە شاری ئەهواز ناوەندی پارێزگای خوزستان دەستی پێ کرد.

بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممەش بەڕێکرانی تەرمی شەهیدانی خۆڕاگری لە گڵکۆی تریفەداری حەزرەتی ئیمامی ڕەزا(ع) ئیمامی هەشتەمی موسڵمانانی جیهان لە مەشهەدی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران بەڕێوە بچێت.

تاران، قوم(باشوری پارێزگای تاران) و کرمان( باشووری ئێران) زێدی سەرداری سپەهبۆدی شەهید حاج قاسم سولەیمانییش لەو شارانەن کە ڕێ و ڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی شەهیدەکانیان تیادا  بەڕێوە دەچێت.

سەرداری سپەهبۆدحاج قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و کۆمەڵێک لە هاوڕێکانی سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی لە هێرشێکی ئاسمانیی هێزە داگیرکەرو تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە نزیکی فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق شەهید کران.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی شەڕی ئەمریکا (پێنتاگۆن) فەرمانی ئەم هێرشە ئاسمانییە لە لایەن داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دەرکرا بوو.

گەلێک لە وڵاتان ئەم هەنگاوە تیرۆریستیەی ئەمریکایان ئیدانە کردووە

سەردار حاج قاسم سولەیمانی سیمای هەڵکەوتەی خەباتی دژی تاقمە تەکفیری و تیرۆریستیەکان لەوانە داعش لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بوو.

..........
340