AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
یەکشەممە

٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

١٠:٣٠:٢٧ ب.ن
999488

گوێزرانەوەی تەرمی سەرداری شەهید سولەیمانی بۆ ئێران، سەرلەبەیانیی سبەی

وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند؛ تەرمی پاکی سەرداری شەهید "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی سبەی یەکشەممە دەگوێزرێتەوە ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرداری سەرتیپ"رەمەزان شەریف" وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەئاماژە بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پڕشکۆی بەڕێکرانی تەرمی سەرداری شەهید قاسم سولەیمانی لەعێراق، وتی: تەرمی پاکی ئەو سەردارەو هاوڕێ شەهیدەکانی دیکەشی سبەی یەکشەممە لەدەسپێکی گەیشتن بەنیشتمان، بۆ شاری ئەهواز لەباشوری رۆژاوای ئێران دەگوێزرێتەوە.

سەردار شەریف وتی: پاشنیوەڕۆی سبەی تەرمی شەهید سولەیمانی و هاوڕێ شەهیدەکانی بۆ مەشهەد و گڵکۆی پاکی حەزرەتی ئیمام ڕەزا(ع) ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان، دەگوێزرێتەوە.

بڕیارە لەو ڕێوڕەسمەدا، تەرمی سەرداری شەهید سولەیمانی، ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و چوار شەهیدی دیکەی ئێرانیی ئەو ڕووداوە ترۆریستییە، بەڕێ بکرێن.

تەرمی پاکی شەهید ئەبوومەهدی موهەندیس پاش بەڕێکران لە مەرقەدی ئیمام ڕەزا دەگوێزرێتەوە بۆ نەجەف. بەقسەی وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی تەرمی شەهید سولەیمانی و هاوڕێ شەهیدەکانی دیکەی سەرلەئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە دەگوێزرێنەوە تاران و رۆژی دووشەممە پاش خوێندرانی نوێژ لەسەر تەرمی ئەو شەهیدانە، ڕێوڕەسمی بەڕێکران بەڕێوە دەچێ.

بەقسەی سەردار شەریف، پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەڕێکران لەتاران، تەرمی پاکی شەهیدان، دەگوێزرێتەوە مەرقەدی حەزرەتی فاتمەی مەعسومە(ع) لەشاری قوم لەباشوری تاران و پاشان تەرمی سەرداری شەهید سولەیمانی بۆ کرمان دەگوێزرێتەوە. تەرمی سەرداری شەهید سولەیمانی، لەسەر ڕاسپێریی خۆی، لە گوڵزاری شەهیدانی شاری کرمان لەباشوری ئێران، ئەسپەردە دەکرێ.

...........
340