بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەردار سەرتیپ پاسدار ئەبولفەزل شکارچی وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی شەمە لە وتووێژیدا لە گەڵ هەواڵدەری مێهر سەبارەت بە گەڵاڵەی بڕێک لە بابەتەکان لە لایەن مێدیا بیانیەکان سەبارەت بە کاری تڕوڕیستی ئەمریکا وتی : وڵام بە کاری تڕوڕیستی ئەمریکا مافی ئێرانە و بێ گومان کۆماری ئیسلامی ئێران وڵامی ئەو جەنایەتە ئەداتەوە .
سەرتیپ شکارچی بە جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە ئێران کاری تڕوڕیستی ئەمریکا بە توندی وڵام ئەداتەوە وتیشی : کوماری ئیسلامی لە هەر جورە هەستیاری و کاری بە پەلە خۆ دەبوێرێت بەڵام بێ گومان وڵامێکی سەخت کە ویستی نەتەوەی ئێران و نەتەوەکانی ئازادیخوازی جیهانە ڕوو ئەدات و ئەمریکیەکان لەو کارەیان پەژیوان دەبنەوە .
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران دوانیوەڕۆی هەینی لە بەیاننامەیکدا باسی کرد لە لەبەرگرتنی بڕیارگەلی پێویست سەبارەت بە کاردانەوە بە تڕوڕی سەردری سێپهبود قاسم سولەیمانی لە لایەن ڕژیمی ئەمریکاوە . و ڕایگەیاند ئەو کارە ڕووبەڕووی وڵامی سەخت لە کات و شوێنی شیاو دەبێتەوە .
..........
340